له عێراق جارێكی دیكه ڕاگرتنی گهشته ئاسمانییهكان بۆ ماوهی 72 كاتژمێری دیكه درێژكرایهوه.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، بڕیاردراوە بە داخستنی ئاسمانی وڵات بە ڕووی تەواوی گەشتەکاندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە .
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم درێژکردنەوەیە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شهممهوه دەستپێدەکات و تاوهكو نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 31ی ئازار بەردەوام دەبێت.
لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، کاتێک هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.