وەزیری دەره‌وەی ئێران دەڵێت، بە دەستپێکردنی هێرش لە ناوەڕاستی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆسەر ئێران، دۆناڵد ترامپ ناپاكی لە دیپلۆماسی و گەلی ئەمریکا کردووە.
عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "کاتێک دانوستانە ئەتۆمییە ئاڵۆزەکان وەک مامەڵەیەکی خانووبەرە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ڕێكکەوتنی ڕاستەقینە هەرگیز بەدی نایەت و ئەنجامەکەی بۆردومانکردنی مێزی دانوستان دەبێت".
ئه‌و وتانه‌ی عێراقچی دوای ئه‌وه دێت، تاران و واشتن به نێوه‌ندگیری عوممان سێ گه‌ڕی دانوستانیان ئه‌نجامدا به‌رپرسانی هه‌ردولاش ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان به ئه‌رێنی ناوبرد، واش بڕیاربوو ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه له ڤییه‌نا گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كان به‌ڕێوه‌بچن، به‌ڵام پێشتر ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئێران، به‌وه‌ش دانوستانه‌كان شكستیان هێنا.