وەزیری دەرەوهی ئێران ڕایگهیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل دەستپێشخەرییان کردووە لە سەپاندی جەنگ بەسەر ئێراندا و هەر ئەوانیش بەرپرسیارن لە بەرانبەر نا ئارامی ناوچەکەدا.
عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد ئیسحاقدار هاوتا پاکستانییەکەیدا گوتی، شەڕی سەپێنراو هۆکاری نا ئارامی هەنوکەیی ناوچەکە و دەرەئەنجامەکانییەتی لەسەرانسەری جیهاندا.
جەختی لەوەشکردەوە، ئێران خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامبوون لە بەرگریکردن و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و سود لە هەموو توانا سەربازییەکانی وەردەگرێت.
هاوكات محەمەد ئیسحاقدار، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵە دیپلۆماسییە نایابەکانیان بۆ وەستاندنی دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی گفتۆگۆکانیش کردووەتەوە.