ڕاستەوخۆ

شەپۆلێکی بەفر و باران هه‌رێمی کوردستان دەگرێتەوە

reset font size increase font size

شەپۆلێکی با و سەرمای سڕبی لە ئەمڕۆوە زۆرینەی شارەکانی عێراق  و هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات.

بەگوێرەی پشێنییەکانی کەشناسیی، شەپۆلێکی هەوای سارد سڕبی لە ئەمڕۆوە دەگاتە عێراق و پێشبینی ده‌كرێت تەواوی هەفتەکە بەردەوام بێت، کوردستان و ناوەڕاست و رۆژائاوای عێراق ده‌گرێتەوە و دەبێتەوە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، با و بارانبارین، رەنگە لە چەند شارێکیش خۆڵبارین دروستبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکە، کاریگەریی شەپۆلەکە لە شەممەوە زیاتر ده‌بێت و پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بە خۆیانەوە ده‌بینن، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، موسڵ) و بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.