ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه شێروان شێروانی، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بادینان له زیندانی هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، پارێزه‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت، ژیانی شێروان له مه‌ترسیدایه.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، لە ڕۆژی 22ـی نیسانه‌وه هاوکات، لەگەڵ یادی 128ـەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی، شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووس مانی لە خواردن گرتووە و ئەمڕۆ حەوت ڕۆژە مانگرتنەکەی بەردەوامە.
ده‌شڵێت، پەنابردنی شێروان بۆ مانگرتن، پەیوەستە بەو هەموو پێشێلکارییەی بەرانبەری دەکرێت، کە دیارترین پێشێلکاریشیان ڕێگریکردنە لە پێدانی مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی بە گوێره‌ی یاسا وەک زیندانیانی دیکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، لایەنە پەیوەندارەکان بەشێکیان هاوکارن و بەخەم دۆخی تەندروستی شێروان و وەرگرتنی مافە یاساییەکانین، بەڵام بەشێکی دیكه‌یان ڕێگری دروست دەکەن، دەشێت ڕێگرییەکان گوشاری دەرەوەی دەزگەکانی حکومەت بن.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئێستا دۆخی شێروان شێروانی لە مەترسیدایە و بەم بێ خەمیەش مەترسیدارتر دەبێت.