برایه‌كی شێروان شێروانی ڕۆژنامه‌نووس ئاشكرایكرد، براكه‌ی له زیندان مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاندووه.
به‌رزان شێروانی برای شێروان شێروانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر كراوه و داواكارییه‌كانی پشتگوێ ده‌خرێن، ڕۆژنامەنوسی بەناحەق زیندانی کراو شێروان شێروانی برای مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاندووه.
ده‌شڵێت، شێروانی برام داوای كردووه بۆ هه‌فته‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ بدرێت بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه، چونكه به گوێره‌ی یاسا و ئه‌و ماده‌یه‌ی له‌سه‌ری سزا دراوه ڕێگه‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی پشتگوێخراوه.
ساڵی 2020 شێروان شێروانی و ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانێكی دیكه‌ی بادینان، چه‌ند تۆمه‌تێكیان ئاڕاسته‌كراو ده‌ستگیركران، دواتر له شوباتی 2021 دادگای تاوانی هەولێر بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەکە لە شێروان شێروانی، چوار كه‌سی دیكه‌یان یەکی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.
پاشان له شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیندانیانی بادینان 60%ـى سزاکەیان، جگە لە شێروان شێروانی کە 50% بوو، کەمکرایەوە.
هەرچەندە بەگوێرەی ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبوو مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 شێروان شێروانی ئازاد بکرێت، بەڵام مانگی تەمووزی ئەو ساڵە شێروان شێروانی بە تۆمەتی واژۆكردن لەبری یەکێک لە هاوڕێ زیندانییەکانی بە چوارساڵی دیكه‌ی زیندانیکردن سزا درایەوە.