نوری مالكی به‌هۆی گوشاره‌كانی سه‌ری و زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ كاندیدبوونه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به نیازی كشانه‌وه‌یه له خۆكاندیدكردن.
رۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیه‌وه بڵاویكرده‌وه: دوای نیگه‌رانییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاندیدبوونه‌وه‌ی نوری مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناو لایه‌نه سیاسیه عێراقییه‌كان، له ئێستادا كۆده‌نگیی له‌سه‌ر مالكی له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانیش نیه.
شه‌رقلئه‌وسه‌ت به‌پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: له‌ئێستادا سێ لایه‌نی سه‌ره‌كیی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كه بریتین له عه‌مار حه‌كیم و قه‌یس خه‌زعه‌لی و حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ڵوێستیان گۆڕیوه و به راشكاوی دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالكین بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: له ئێستادا نوری مالكی به‌هۆی گوشاره‌كانی سه‌ری، به‌نیازه له خۆكاندیدكردن له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكشێته‌وه، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بێت.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه، كاتێك كشاوه‌یه له كاندید بون بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مالكی، وتی: ئه‌گه‌ر كۆده‌نیگی له‌سه‌ر ناوبراو نه‌بوو، ئه‌وا خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ پۆسته‌كه به‌و پێیه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی زۆرترین كورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێناوه و به مافی خۆیانی ده‌زانن كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن.