ڕاستەوخۆ

شاندێکی وەزارەتی داد لە حەسەکە جێگیر دەبن و سەرپەرشتیی زیندانەکان دەکەن

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، شاندێکی باڵای وەزارەتی دادی حکومەتی کاتیی گەیشتنە شاری حەسەکە و لەلایەن نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی حکومەتی کاتیی لە حەسەن توربە، جێگری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار و محەمەد ناسر، ئەندامی وەزارەتی داد و ئەحمەد هیلالی، نوێنەری سەرۆک وەزیران پێکهاتبوون کە لەگەڵ پاریزگار و بەرپرسانی ئیدارەی حەسەکە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە ناو باڵەخانەی پارێزگا ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکان بە مەبەستی هەماهەنگی بۆ یەکخستنی دامەزراوە دادوەرییەکان و بەڕێوەبردنی کاروباری یاسایی لە پارێزگاکەدا بەڕێوە چوو.

شاندەکە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگار، سەردانی باڵەخانەی دادوەریی کۆمەڵایەتییان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ پارێزەران و کارمەندانی یاسایی کۆبوونەوە، پاشان ڕوویان لە زیندانی غوێران کرد لە شاری حەسەکە.

حەسەن توربە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم زیندانەکە ڕایگەیاند، بە فەرمیی سەرپەرشتی زیندانی غوێرانیان وەرگرتووە و بڕیاریان داوە نووسینگەیەکی یاسایی تایبەت بە داواکاری گشتیی لە ناو زیندانەکەدا بکەنەوە.

نووسینگەکە ڕاستەوخۆ بە وەزارەتی داد بەستراوەتەوە و ئەرکی سەرەکیی چاودێریکردنی وردی دۆخی زیندانییەکان و ڕێڕەوی یاسایی کەیسەکانیان دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.