شاندی ئیمراڵی رایگه‌یاند، گفتوگۆی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا كردووه و داوایانكردووه ئه‌و یاسایانه جێبه‌جێ بكرێن كه له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ئاشتی و برایەتییەوە نوسراونه‌ته‌وه.
شاندی ئیمراڵی دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێن، لە کۆبوونەوەکەماندا جەختمان لەسەر بوونی ئیرادەی هاوبەش لەنێوان لایەنەکان و خێراکردنی پڕۆسەی پەسەندکردنی ئەو یاسایانە كردوه‌ته‌وه كه لەلایەن کۆمیسیۆنی ئاشتی و برایەتییەوە نوسراونهتەوە تاوه‌كو به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن.
پەروین بوڵدان و متدحات سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، دۆینێ سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتییان کرد و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵ ئەردۆغان لە کۆبوونەوەدا بوون.
شاندەکە باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، گفتوگۆیەکی باشیان لەگەڵ سەرۆککۆماردا هەبووە، جەختیان لەسەر دەرکردنی یاسایەکی هاوبەش کردەوە کە پێناسەی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بکات و پشت بە داهاتوویەکی دیموکراتیک لە تورکیادا ببەستێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیان بە دروستکردنی ڕێککەوتنێکی بەرفراوان هەیە.