شاندی ئیمرالی سەردانی زیندانی ئێدیرنەی کردو لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش کۆبوەوە.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەریەکە لە پەروین بوڵدان و میدحات سانجەر ئەندامانی شاندی ئیمرالی لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش کۆبوونەتەوە.
ئاماژهی بهوهكردووه، له بارهی سهردانهكهیان شاندی ئیمرالی ڕایانگەیاندووە، ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی لە تورکیادا و دەرکردنی یاسای نوێ لەلایەن پەرلەمان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
تا ئێستا کۆبونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و دەمیرتاش بەردەوامە.