ڕاستەوخۆ

شاندی ئه‌مریكا و ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان كۆده‌بنه‌وه‌

reset font size increase font size

دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد کە بڕیار بوو بەیانیی ئەمڕۆ دەست پێبکەن، بۆ دوای نیوەڕۆ دواخران، بڕیارە شاندەکان سەرەتا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆببنەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی بۆ ڕووماڵی دانوستانەکان لە ئیسلام ئابادن بڵاویانكرده‌وه‌، گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا دەستیان پێنەکردووە.

لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردبوو، دانوستانەکان کاتژمێر هه‌شتی بەیانی دەست پێ دەکەن، بەڵام هێشتا چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ دەستپێکی ئەو گفتوگۆیانە.

میدیاكان هۆکاری ئەم دواکەوتنەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، سەرەتا شاندی هەردوولا بە جیاوا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆده‌بنه‌وه‌.

دوای ئەم دیدارانە، بڕیارە دانوستانەکان دەست پێ بکەن، کە بە گوێرەی خشتەی نوێ پێشبینی دەکرێت بکەوێتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.