ڕاستەوخۆ

سەقز؛ حەوت هاوڵاتی دەستبەسەر کران

reset font size increase font size

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەوت هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تەنها لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٠ هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو هاوڵاتیانە لە سەقز، توندوتیژییان بەکار هێناوە و دەستدرێژیی جەستەییان ئەنجام داوە.

بێسەروشوێنکردنی کاتی و نەزاندنی چارەنووس

سەرچاوە مافپەروەرییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراون، یان شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییانە بە بنەماڵەکانیان ڕانەگەیەندراوە، کە ئەمەش نیگەرانیی خێزانەکانی لێکەوتووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.