دەیڤید بارنیا، سەرۆکی پێشووی مۆساد، لە یەکەم وتاری دوای دەستلەکارکێشانەوەیدا پشتگیریی خۆی بۆ هەنگاوە نوێیەکانی ئیدارەی ترەمپ دەربڕی بۆ توندکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر تاران و ڕایگەیاند کە سەپاندنی توندترین سزاکان بەسەر ئێراندا بڕیارێکی دروستە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بارنیا جەختی لەوە کردەوە کە سزاکان بە تەنیا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران یەکلاکەرەوە نین، بەڵکو گەمارۆکان تەنها هەنگاوێکن بە ئاراستەیەکی دروستدا.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی زنجیرەیەک لە "گوشاری ئابووری، ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هەواڵگری و ناڕەزایەتیی جەماوەری" پێکەوە کۆتایی پێ دێت.