سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌رگای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه‌یه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه و بڕیاری سه‌پێنراو قبوڵ ناكه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی، 1ـی ئایاری 2026، ماڵپه‌ڕی "میزان"ـی زمانحاڵی فه‌رمیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، ڤیدیۆیه‌كی غوڵام‌حسێن موحسین ئێژه‌یی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێرانی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز له دانوستان ڕاینه‌كردووه، به‌ڵام هیچ جۆره بڕیارێكی سهپێنراویش قبوڵ ناكات.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی جه‌نگدا نین، به‌ڵام له‌پێناو وه‌ستانی جه‌نگدا، ده‌ستبه‌رداری به‌هاكانی ئێران نابن.
گوتیشی، هه‌موو به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، لەژێر هیچ فشار و هەڕەشەیەکدا ناچینه دانوستانه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ڕۆژ جه‌نگی به‌رده‌وام، ئێران و ئه‌مریكا ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه.