سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە میانى سەردانى بۆ سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو جەنگەی لە ناوچەکەدا هەیە پەیوەندى بە وڵاتەکەمانەوە و بە پێکهێنانی حکومەت عێراق دووردەخەینەوە لە تێوەگلانی لە هەر مەترسیەک.
نزار ئامێدی گوتیشى: هەڵکەوتەى جوگرافى عێراق کەوتوەتە نێو ئەو ململانێیەی لە ناوچەکەدا هەیە، بەڵام وڵاتەکەمان بەشێک نییە لەو جەنگەی هەیە.
دەشڵێت:هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، هەنگاوێکى گرنگ بوو بۆ پڕۆسەی سیاسی عێراق و ئێستاش تەنها ئەوە ماوە گەروەترین فراکسیۆن کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاریبکات.
باسیلەوەشکرد: ئەو حکومەتەی لە عێراق پێکدێت دەسەڵاتی یاسایی و بڕیاردانی دەبێت، بەوەش هەرسێ سەرۆکایەتیی کۆمار و حکومەت و پەرلەمان بە بڕیار ڕێگریی دەکەن لە تێوەگلانی عێراق لە ململانێکان و دوورخستنەوەی لە شەڕ.