سەرۆکى فەڕەنسا ڕایگەیاند: لە لوبنان سەربازێکی وڵاتەکەمان بەهۆى هێرشێکى چەکدارى کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
لەوبارەیەوە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە حزبوڵڵای لوبنانی ئەنجامدەر و بەرپرسیاری هێرشەکە بێت.
باسیلەوەشکردووە: دەبێت حکومەتی لوبنان ئەرک و بەرپرسیارییەتییان جێبەجێبکەن و شانبەشانی هێزی نەتەوەیەکگرتوەکان مامەڵە بکەن.
هاوکات، فهرماندهیی سوپای لوبنان ڕایگەیاندوە: هێزەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرقاڵی کارى خۆیان بوون لە ناوچەی غەندورییەی بنت جەبەل، کە هێرشکراوەتە سەریان و لە ئێستاشدا لەوبارەوە لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە.