لە پارێزگای هەڵەبجە سێ حاڵەتی کرمی جگەر تۆمارکراوە، تەندروستی هەڵەبجەش دەڵێت، هۆشداری دراوە بە سەوزە فرۆشەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری نوچە تیڤی لە هەڵەبجە، سێ حاڵەتی کرمی جگەر تاوەکو ئێستا لە شارەکە تۆمارکراوە.
بەگوێرەی زانیارییە تەندرووستییەکان، کرمەکە مشەخۆرە و وەک ڤایرۆس نییە و بە خێرایی بڵاوبێتەوە، زیاتر لەڕێگەی سەوزە و ئاوی پیسەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە دواتر کیس لەسەر جگەر یان کیسی زراو دروست دەکات.
تەندروستی هەڵەبجەش ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێنمایی خۆپاراستنی تەندروستی سەبارەت بەنەخۆشی کرمی جگەریان بە سەوزەفرۆشەکان داوە و شتنەوەی سەوزە بەشێوەیەکی باش و جوان باشترین خۆپارێزییە.