ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: 3 فڕۆکە F15ـمان به‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن کوەیته‌وه‌ خراونەتە خوارەوە

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو به‌ سێنتكۆم ڕایگه‌یاند، سێ فڕۆکە F15ـمان لە ئاسمانی کوه‌یت بەهۆی "لێدانی هەڵە"ـەوە له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ کەوتوونەتە خوارەوە و سەرجەم تیمەکانی ناو فڕۆکەکان بە سەلامەتی ڕزگارکراون.

سێنتکۆم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕووداوەکە کاتژمێر 11ـی شەوی 1ی ئازار ڕوویداوە، فڕۆکەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆندا لە ئەرکدا بوون، بەڵام لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران کە فڕۆکەی جەنگی، مووشەکی بالیستی و درۆنی تێدا بەکارهاتووە، لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی کوەیتەوە بە هەڵە کرانە ئامانج و خرانە خوارەوە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکردووە، هەر شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەکان پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکانیان، بە سەلامەتی بە پەڕەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و تەندروستییان جێگیرە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی کوەیت دانی بە ڕووداوەکەدا ناوە و ئێمە سوپاسی هەوڵەکانی هێزەکانی بەرگریی کوه‌یت دەکەین بۆ پشتیوانییان لەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەدا.

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن بۆ زانینی هۆکارە راستەقینەکانی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.