سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەژنی ئازادی و یەکێتیی دیموکراتیکی لە عەبدوڵا ئۆجالان، بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی گەلی کورد پیرۆز کرد.
لە بەشێکی گوتارەکەیدا، سۆزدار ئاڤێستا ئاماژەی بەوە کرد، جۆش و خرۆشی گەل لە بەرزترین ئاستدایە.
جەختی کردەوە، ئەرکی سەرەکیی ئەوان جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ئەو پەیامەیە لەسەر ئەرزی واقیع و گوتی: "بەو ئومێدەی نەورۆزی داهاتوو لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان پێکەوە پیرۆزى بکەین."