ئهندامێكی كۆنسهی سهرۆكایهتیی گشتیی كهجهكه ڕایگهیاند، تا ئێستا تورکیا هەنگاوی یاسایی بۆ پرۆسهی چارەسەریی نەناوە و "پێویستە یاسای تایبەت بە یەکگرتنی دیموکراتیک و ئازادیی ئۆجالان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
سۆزدار ئاڤێستا، ئهندامێكی كۆنسهی سهرۆكایهتیی گشتیی كهجهكه، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کاناڵی "ستێرک" ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سەرەڕای ئاستەنگەکان بەردەوامە و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە لایەنە کوردییەکان بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە.
باسی لهوهش كرد، پەیامی گهلی كورد لە نەورۆزی ئەمساڵدا، وەک ڕیفراندۆمێک بوو بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و گوتی "کێشەی کورد لەگەڵ نادیموکراتیکبوونی سیستمکەیە و عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان مۆدێلی کۆماری دیموکراتیکی پێشنیاز کردووە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە گرنگیی یەکێتیی نەتەوەیی کرد و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا هێرشەکان بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤای کوردستان بەردەوامە، پێویستە ژنان و گەنجان پێشەنگایەتیی یەکێتییەکی دیموکراتیک بکەن.
ئهو ئهندامهی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە، بە بۆنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە رۆژی 4ی نیسان گوتی "با گەلی کورد لەم ڕۆژەدا بە چاندنی دار، پەرە بە ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بدات".