گوتەبێژی سوپای پاکستان، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکەی شەوی رابردووی لەگەڵ ئەفغانستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، توانیومانە 274 بەرپرس و سەربازی ئەفغانستان بکوژین.
دەشڵیت، دەستیشیان گرتووە بەسەر چەن ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا.
لەبەرامبەردا زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی تاڵیبان رایگەیاند، جەنگمان ناوێت و دەمانەوێت کێشە سنورییەکانمان لەگەڵ پاکستان، بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین.
شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ئەفغانستان بۆسەر ناوچە سنورییەکانی پاکستان، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دروستبوو، پاکستانیش وەک تۆڵەکردنەوەیەک کابوڵی پایتەخت و چەندین ناوچەی ئەفغانستانی بۆردومانکرد.