دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاریی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی بۆ سەر بنکە سەربازیی و کێڵگە نەوتییەکانی لە ناوچەکەدا بڵاوکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەن لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل وەڵامێکی گەورەتریان هەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەوی ڕابردوو لە بەردەوامیی هێرشەکانی "بەڵێنی ڕاستەقینەی 4"ـدا، بە موشەکی بالیستی و کروز و درۆن، زیاتر لە 25 ئامانجی ستراتیژییان پێکاوە.
ئەوەش هاتووە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە، بۆ هێرشەکانی سەر ژێرخانی ئێران و تێیدا 13 کۆمەڵگەی وزە و پاڵاوگەی نەوتی سەر بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە سعودیە، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین و کوەیت و هەروەها چەندین شوێنی هەستیار لە ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.