سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشکردنەسەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
بارەگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی هێرشکردنەسەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
بارەگەکە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، هۆشداریی داوەتە هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێت، لە ئەگەری هەر جووڵەیەکدا، بڕیاری لەناوبردنی تەواوەتییان لە کارنامەی سوپادا جێگیرکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم جەنگە تا سەرکەوتنی کۆتایی ئێران بەردەوام دەبێت.