سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێ، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی تیرۆریستییه و نه‌یارانی ئێران ئه‌نجامیانداوه.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی کردەوەیەکی تیرۆریستی و تێکدەرانەیە و بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیران ئه‌نجامدراوه.
ده‌شڵێ، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین ئەم کردەوە تیرۆریستییانە لەپێناو تێکدانی ئاشتی ناوچەکە و دروستکردنی بارگرژیی و ناکۆکی نێوان هەردوو لایەن ئەنجامده‌درێن".
هاوكات سوپای پاسداران ئامادەی خۆی بۆ بەرگریی لە ئاشتی و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی ئێران ده‌ربڕیووه.
ئه‌مڕۆ له دهۆك هێرشكرایه سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌كه زیانی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ڕانه‌گه‌یاندووه.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌شه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ هێرشه‌كه پێكبهێنرێت.