ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران ناوچەیەکی نوێی کۆنتڕۆڵی دەریایی لە گەرووی هورمزی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

سوپای پاسدارانی ئێران، ناوچەیەکی نوێی کۆنتڕۆڵی دەریایی لە باشور و ڕۆژئاوای گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی تەسنیم، سوپای پاسداران ناوچەیەکی نوێی کۆنتڕۆڵی دەریایی لە بەشی ڕۆژئاواو باشوری گەرووی هورمزدا ڕاگەیاندووە.

ئەو ناوچە نوێیەی کە سوپای پاسداران ئاماژەی پێداوە، لە باشور لەنێوان چیای موبارەکی ئێران و باشوری فوجەیرە لە ئیمارات دەبێت. هەروەها لە ڕۆژئاواشەوە، لە کۆتایی دوورگەی قیشم تاوەکو ئومولقیوینی ئیمارات درێژ دەبێتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەی سوپای پاسداران هێزە دەریاییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، کەشتییەکی جەنگی ئەمریکییان لە گەرووی هورمزدا وەستاندووەو هەڕەشەی ئەوەش دەکەن هەر جۆرە جموجۆڵێکی بێ مۆڵەتی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەکەنە ئامانج.

ئەم ڕاگەیەنراوەی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ "پڕۆژەی ئازادیی" گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و لەبەرانبەریشدا ئێران هۆشداریی‌دا، دژی هەرجۆرە دەستێوەردانێکی ئەمریکا لە گەرووەکەدا دەوەستنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.