ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 239 کەسمان دەستگیرکرد

reset font size increase font size

سوپای پاسدرانی ئێران ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپراسیۆنێکدا 239 کەسییان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پارێزگاکانی سنە و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، 84 کەسییان لە پارێزگای سنە دەستگیرکردووە کە 11 کەسییان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردی و 73 کەسیشیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکان لە ناوخۆی وڵاتدا دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا 155 کەسییان لە پارێزگای کرماشان دەستگیرکردووە کە 144 کەسییان بازرگانییان بە چەککردووە و چوار کەسیشیان ئەندامی تۆڕی هەواڵگری مۆساد بوون دەشڵێت، حەوت کەسی دیکەیان هەر لە پارێزگای کرماشان دەستگیرکردووە کە ئەندامی گروپە جوداخوازەکان بوون.

ڕاگەیەنراوەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، شەپۆلێکی نوێی دەستگیرکردن و تۆقاندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردووە هاوکات، لەگەڵ ئەمەشدا سەرەڕای ئاگربەست هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و نەوەستاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.