میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران، ته‌واوی هێزه‌كانی له سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
میدیای فه‌رمیی ئێران ده‌ڵێت، دوێنێ 22-3-2026 محەمەد کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران، سەردانێکی مەیدانی بۆ سەر سنوری باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووه و تەواوی هێزەکانی لەو ناوچانە خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کردووە، یەکەکانی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ئامادەکاریی سەربازیی تەواویان کردووە بۆ ئەوەی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌و ناوچانه بكه‌ن.
له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوپه‌یمانییه‌كیان له دژی ئێران ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئێرانی لێكهوتهوه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌و هێزه كوردییانه كرد و ڕایانگه‌یاند، به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌بنه‌وه كه له‌و سنورانه بكرێته سه‌ر ئێران.