پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگەی حەمزهی سەر بە سوپای پاسداران، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووه، دوێنێ یهكشهممه گروپێکی چەکدارییان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سنە لەناوبردووە.
سوپای پاسداران دهڵێ، لەم هێرشەدا کەسێک کوژراوە و شەش کەسی دیکەش دەستگیرکراون، ههروهها دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیشدا گیراوە، لە راگەیەنراوەکەدا هەڕەشەی ئەوەدەکات هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ تێکدانی ئاسایش بە تووندترین شێوە وهڵام دەداتەوە.
تا ئێستا لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر ئەم راگەیەنراوەی سوپای پاسداران نیشان نەبووە، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران پێشتر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم شەڕە، شەڕی کۆمەڵگەی ئێران و نەتەوەکانی ئەم وڵاتە نییە.