ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: بانکێکی ئەمریکامان لە دوبەی بە ئامانجگیراوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بانکی سی تی ئەمریکی لە دوبەی بە درۆن کراوەته‌ ئامانج.

عەلی موحەمەد نائینی گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتەسەر بانکی سی تی ئەمریکی لە دوبەی و زیانی بەرکەوتووە.

دەشڵێت، ئەم هێرشەیان لە پێناو تۆڵەکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوو بانکی ئێرانی ئەنجامداوە، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخان و بانکەکانی ئێران، ئەوا ئێرانیش هێرشی بەرانبەر ئەنجامدەدات.

نائینی، گوتیشی، ئێران بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی هێرشەکانی دوژمن بداتەوە و دەتوانێت سەرجەم بانکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.