ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: جەنگەکە بۆ دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان دەکەین

reset font size increase font size

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکی نوێ و فەرمیدا، هۆشدارییەکی کتوپڕ و تووند ئاراستەی هێزە نەیارەکانی دەکات و رایدەگەیێنێت، هەر جۆرە سەرکێشییەکی سەربازیی نوێ بۆ سەر خاکەکەیان، باجەکەی تەنیا لەسەر ئاستی ناوچەکە نابێت.

له‌ راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە: "ئەگەر دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دووبارە ببێتەوە، ئەوا بازنەی جەنگەکە بۆ دەرەوەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە دوژمنان چاوەڕوانی ناکەن."

هاوکات لەگەڵ ئەم هۆشدارییە سەربازییە، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی دانوستاندنکارانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و خەریکی داڕشتنی پلانە بۆ دابینکردنی "وەڵامێکی زۆر بەهێز و تووند" بەرامبەر هەر هێرشێکی ئەگەری کە بکرێتە سەر خاکەکەیان.

قاڵیباف لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی واشنتن و ئاماژەی بەوە کرد،  ئەمریکا هیوای وایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام تاران هیچ سازشێک لەسەر مافەکانی ناکات و لەسەر هەڵوێستە سەربازی و سیاسییەکانی سوورە.

ئەم پەیامە هەڕەشەئامێزە نوێیانەی تاران لە کاتێکدان، کە گرژی و ئاڵۆزییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز.

 چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە ئەم گوتارە هاوبەشەی سوپای پاسداران و سەرۆکی دانوستاندنکارانی ئێران، پەیامێکی روونە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، کە هەر هێرشێکی دیکە بۆ سەر ژێرخانی سەربازی یان ئەتۆمیی ئێران، دەکرێت تەواوی هاوکێشە ئەمنییەکانی جیهان بشێوێنێت و شەڕەکە لە چوارچێوەی ناوچەییەوە بگۆڕێت بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی بەربڵاو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.