پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، توانیوویانه سوپای عێراق پابه‌ند بكه‌ن به كشانه‌وه‌یان له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و ئه‌و خانوانه‌شی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سوپاكه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
رێبوار تەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەم خانووانە خاوەندارێتی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە و موڵکی تایبەت نییە، بەڵام لە ئێستادا خێزانە کوردەکان دەگەڕێنەوە خانووەکانیان و کلیلی خانووەکانیان وەرگرتووەتەوە، هەوڵیش دەدەین لە داهاتوودا خانووەکان بە یەکارەکی بکەین بە ناوی ئەم خێزانانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا سوپای عێراق کشاوەتەوە، کشانەوەکەش کاتی نییە، بەڵکو بەشێوەیەکی یەکجارەکی دەبێت و جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە ئەم گەڕەکە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی سوپای عێراق چوونه گه‌ڕه‌كی كه‌ركوك و به زه‌بری هێز به‌شێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كرده ده‌ره‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
هۆکاری گرژییەکانی ئەو گەڕەکە کوردییە بۆ پێش ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، لە سەردەمی حوکمی رژێمی بەعس، خانووەکانی ئەو گەڕەکە درابوو بە ئەفسەرانی سوپای عێراق، لە دوای رووخانی بەعس لە ساڵی 2003، هەڵهاتنی ئەفسەرانی ئەو رژێمە، ماڵە ئاوارە کوردییەکان گەڕانەوە و لەو گەڕەکە نیشتەجێبوون.