ڕاستەوخۆ

سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ زیاتر لە 10 شارۆچکە و گوندی باشوری لوبنان دەرکرد

reset font size increase font size

ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی باشوری لوبنان دەکات دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بەرەو باکوری ئەو وڵاتە کۆچ بکەن.

سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ دانیشتووانی زیاتر لە 10 شارۆچکە و گوند لە باشوری لوبنان دەرکرد و داوای لێکردن بە بێ دواکەوتن بەرەو ناوچەکانی باکوری رووباری ئەوەلی بڕۆن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەم هۆشدارییە نوێیەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی نزیک بۆ سەر ئەو ناوچانە.

لەو هۆشدارییەدا کە رۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئیسرائیل دەڵێت ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت چەکدارانی حزبوڵڵا رێککەوتنی ئاگربەستیان لەگەڵ ئیسرائیل پێشێل کردووە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.