ڕاستەوخۆ

سودانی و ماكرۆن: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بێت

reset font size increase font size

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد و داوایانكرد كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن. 

له‌ راگه‌نراوێكدا حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا سودانی و ماكرۆن باسیان له‌ دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی كردووه‌، له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، سودانی و ماكرۆن وێڕای نیگه‌رانییان له‌ بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ و جه‌نگ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نێوان  ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل، هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و وڵاتانی زلهێز و رێكخراوه‌كان له‌ ئاست به‌رپرسیارێتیدا بن و پارێزگاریی له‌ ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی بكه‌ن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.