ڕاستەوخۆ

سودانی واده‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركی هێزه‌‌كانی هاوپه‌یمانانی له‌ عێراق دیاریكرد

reset font size increase font size

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئه‌ركه‌كانیان كۆتایی دێت و له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی كۆرییری دیلا سێرای ئیتاڵیا ده‌ڵێ، به‌ هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش دیارییكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به ‌پێی ڕێككه‌‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی پێشوویان، له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عێراق كۆتایی دێت.

باس له‌وه‌شده‌كات، له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عێراق و نه‌مانی بوونی سه‌ربازییان له‌ خاكی عێراقدا، ئاسانتر گروپه‌ چه‌كداره‌ عێراقییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه‌ و حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت ڕێو‌شوێنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ بگرێته‌به‌ر

هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەوانەن لە ساڵی 2014 حکومەتی بەغداد داوای لێکردن بێنە عێراق بۆ ئەوەی لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتیدەر بن، هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکە 86 ئەندامی هەیە، لە ساڵی 2021ـەوە ئەرکی شەڕکردنی نەماوە و گۆڕاوە بۆ راهێنان و راوێژدان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.