سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، نابینه به‌شێك له‌م شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌ی ئێستا ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازیی و ئەمنی کرد و دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری پێشمەرگە، وەزیری ناوخۆ، سوپاسالاری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە ئامادەی بوون، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێکان و پاراستنی ئارامیی وڵات لە پێشینەی کارەکان دەبێت.
ئەوەشهاتووە، به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگە نادرێت خاکی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئێران یان هەر وڵاتێکی ديكه‌ی دراوسێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، چه‌ندين بڕيار و ڕێنمايى بۆ پته‌وكردنى پاراستنى ئاسايش و ئاراميى هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كاندا ده‌رچوون.