سه‌رۆككۆماری عێراق له 38ـه‌مین ساڵیادی شاڵاوی ئه‌نفالدا، داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و تاوانه‌كه‌ش به جینۆساید و قێزه‌ونترین تاوان له مێژووی نوێ‌دا داده‌نێت.
نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، له كاره‌ساتی ئه‌نفالدا زیاتر له 82 هه‌زار منداڵ و ژن و پیاوی به ساڵاچووی گه‌لی كورد بوونه قوربانیی، كاره‌ساته‌كه قێزه‌ونترین تاوانی جینۆسایده له مێژووی نوێ‌دا، كه تا ئێستاش شوێنه‌واره پڕ له ئازاره‌كانی له ویژدانی مرۆڤایه‌تییدا ماو‌نه‌ته‌وه.
سه‌رۆككۆماری عێراق داوا له حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌وڵی جدیی بده‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه مادیی و مرۆییه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال و هه‌وڵه‌كانیش چڕبكرێنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕووفاتی شه‌هیدان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان.
جه‌ختیی له چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالیش كردووه‌ته‌وه.