سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست، بهڵام بەهۆی مینڕێژکردنی گەرووی هورمز و مەرجەکانی ئێران، هاتوچۆی کەشتییەکان ئاسایی نەبووەتەوە.
بڕیار بوو دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکاندا بکرێتەوە، بەڵام میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، گەرووەکە داخراوه و نهكراوهتهوه.
ئەمڕۆش هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری گەروەکە لە کاتی شەڕدا مینڕێژ کراوە، بۆیە ڕێگەیەکی تایبەت و دیاریکراویان بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان داناوە و دەبێت تەنیا لەوێوە هاتوچۆ بکەن.
هەروەها بەرپرسانی باڵای ئێران، لەوانەش عەباس عێراقچی ڕایانگەیاندبوو، تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک دەبێت بە مۆڵەتی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بێت.
لەلایەکی دیکەوە ئێران هەوڵدەدات لە ڕێگەی بڕیارێکی پەرلەمانەوە باج بخاتە سەر هاتوچۆی کەشتییەکان، بەتایبەت کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، بهجۆرێك بۆ ههر بهرمیلێك یهك دۆلار وهربگیرێت، بهڵام واشنتن پێداگری لەسەر کردنەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئەو ڕێڕەوە نێودەوڵەتییە دەکات.