زیاتر له 400 كه‌سایه‌تی و چالاكی سیاسی هه‌ڵمه‌تی نوێی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیان شهرمهزاردهكهن، داواشده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك بگوازرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی کەلیمە لە ئێران بڵاویکردەوە، زیاتر لە 400 کەسایەتی و چالاکی سیاسیی لە راگەیەندراوێکدا، لەگەڵ شەرمەزارکردنی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان، هاوكات داوای گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە پێکهاتەی دەسەڵات و ئازادیی بێ مەرجی گیراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سایه‌تییانه باسیان له‌وه‌كردووه، خۆڕاگری و خەباتی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی خەڵک تەنیا رێگەچارەی دەربازبوونه لە بنبەستی سیاسی.
ده‌شڵێن، شەپۆلی دەستگیرکردنەکان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران، هەوڵێکی نەزۆکه بۆ کپکردنی دەنگی ئازادیخوازیی خەڵکی ئێران، هەروەها پشتیوانی‌یان لە پێشنیاری دامەزراندنی "بەرەی رزگاریی ئێران" کردووە و وەک نەخشەڕێگەی بەره‌نگاربوونەوەی ستەم و شەڕی ناوخۆیی ناوی ده‌به‌ن.