ڕاستەوخۆ

سمکۆ ناکام دەرهێنەری خولە چەخماخە کۆچی دواییکرد

reset font size increase font size

سمکۆ ناکام نوسەر و دەرهێنەری دیاری شانۆیی و بەرهەمهێنەری خولە چەخماخە و لانەوازان لە تەمەنی 76ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ـی نیسان، سمکۆ ناکام نوسەر و هونەرمەندی گەورەی بواری شانۆی کوردی، لە تەمەنی 76 ساڵیدا و پاش چەند ساڵێک لە نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایکرد.

سمکۆ ناکام کە کوڕی نوسەر و چالاکوانی سیاسیی کورد سەعید ناکامە، جگه‌ لە شانۆ هاوكات نوسەرێکی چالاکبووە لە بوارەکانی ئەدەبی و کۆمەڵایەتیدا.

ژیانی هونەریی ناکام هەر لە سەرەتای تەمەنی و گەنجییەتییەوە سەریهەڵداوە و تێکەڵ بە جیهانی شانۆی کوردیی بووە و جێپەنجە و کاریگەریی خۆی لەسەر بوارەکە داناوە و لەنێو خەڵکدا ناسراوە.

(خولەچەخماخە، لانەوازان، بەیتی ڕێزانکێ، گوڵعومەر، گوڵە مێخەک، ئەشرەفی شەریف) لەو بەرهەمانەن سكمۆ ناكام كاری دەرهێنانی بۆ كردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.