ڕاستەوخۆ

ستارمەر: ڕەشنووسی ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی تاوتوێ دەکرێت

reset font size increase font size

کییەر ستارمەر ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی بەریتانیا ڕەشنووسی ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوی "تیرۆریستی" تاوتوێ بکات.

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژە یاسایە خاوەن گرنگییەکی زۆرە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی "توخمە ڕووخێنەرەکانی دەوڵەت" و دەشڵێت، بەزووترین کات ئەم پڕۆژە یاسایە دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە حکومەتی بەریتانیا ناساندنی سوپای پاسداران وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" تاوتوێ دەکات، بەڵام ستارمەر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە لەبارەی دواکەوتنی ئەم پڕۆژە یاسایە.

هانا نیومان، نوێنەری پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دی دەبلیوی ئەڵمانی ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن بەریتانیا ناسێندرا ئیتر وەک گروپەکانی حەماس و داعش مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".

ئەم هەوڵەی بەریتانیا لەکاتێکدایە تا ئێستا 27 وڵات بە فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێرانیان خستووەتە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی" وڵاتەکەیان و سعودیە و بەحرەین یەکەم وڵات بوون لە ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.