سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتهكهی لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان و بهشداری هێرشكردنه سهر ئێران ناكهن.
کییەر ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له پهرلهمانی وڵاتهكهی ئاماژەی بەوەکرد، ئێران هێرشی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا لە قوبرس، بەڵام زیانی نەبووە.
وتیشی: ئێران سەرچاوەی مەترسییە بۆ هەموو جیهان و کوژرانی خامنەیی نابێتە هۆکاری وەستاندنی هێرشەکانی ئەو وڵاتە، حکومەتەکەی داواکاریی ئەمریکای بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا قبووڵ کردووە.
سەبارەت بە دۆخی هاووڵاتیانی بەریتانی، ستامەر رایگەیاند، نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتیی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ئێران مەترسیی راستەقینەی بۆ سەر گیانیان دروست کردووە.