سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێویسته سوپایه‌كی به‌هێز و به توانا دروست بكه‌ین و ئاماده‌بین بۆ جه‌نگ و هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
كیه‌ر ستارمه‌ر له وته‌یه‌كیدا له كۆنفرانسی میونشن له ئه‌ڵمانیا وتی، پێویسته ئه‌وروپییه‌كان په‌ره به په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كانیان بده‌ن و توانای به‌رگریی و سه‌ربازییشیان به‌هێز بكه‌ن، به‌جۆرێك له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن بۆ جه‌نگ و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوونی سوپایه‌كی به‌هێز رێگه راسته‌كه‌یه و به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت بوون و سه‌نگت هه‌بێت، هه‌روه‌ها رێگری بكه‌یت له هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوایكرد، وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌وروپیه‌كان و بیر و باوه‌ڕه‌كانیان و شێوازی ژیانیان.