بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 11:00 لە هۆڵی یەڵماز گونەی لە ئەنقەرە، پەیامێکی نوێی ئۆجالان بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکرێتەوە.
ئێبرو گونای، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان بڵاوبکرێتەوە، ئەم پەیامە بە فەرمی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی چارەسەری لەخۆدەگرێت.
ڕاشیگەیاند، ئەم قۆناغە نوێیەی پڕۆسەی چارەسەری پیویستی بە هەنگاوی تۆکمەتر و ئازایانەترە، ناکرێت دەوڵەت هەروەک قۆناغی پێشوو نزیکی پڕۆسەکە ببێتەوە، پێویستە لەم قۆناغەدا یاسای نوێ دەربکرێت و زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک بنیادبنرێت.
پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیادا ماوەی یەک ساڵە بەردەوامە و کۆمەڵێک هەنگاوی نوێ لەلایەن پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا نراوە، بڕیارە پەیامەکەی سبەی ئۆجالان دەرگای قۆناغێکی نوێتر بۆ پڕۆسەکە بکاتەوە.
کۆتا پەیامی ئۆجالان کە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە، سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن بوو، کە تێیدا گوتبووی، پێناسەکردنی پڕۆسەکە لەژیر چەمکی "تیرۆر"دا، چەقبەستوویی لە پرۆسەکەدا دروستدەکات، لەپێناو چارەسەری پرسی کوردا پیویستە دەوڵەت واز لەم دەستەواژانە بهێنێت.