بڕیارە سبەی شاندێکی ئیمرالی سەردانی دوورگەی ئیمرالی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆببێتەوە، ئەمەش یەکەم دیدار دەبێت لە دوای کۆتایییەکانی مانگی ئازارەوە.
سەزای تەمەلی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: "بڕیارە سبەی شاندەکە بچنە دوورگەی ئیمرالی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەوێت."
تەمەلی ئاشکرای کرد کە شاندەکە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکدێت.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە لە 27ـی ئازاری ڕابردووەوە هیچ دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجام نەدراوە و ئەوە یەکەمین دیدار دەبێت دوای دابڕانێکی چەند مانگی.