ڕاستەوخۆ

سبەى دانوستاندن لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامبدرێت

reset font size increase font size

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بە ئامانجی دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا و پاکستان دەستیکردووە بە ئامادەکارییە ئەمنییەکان و دە هەزار هێزی سەربازی لە شوێنی دانوستاندنەکان جێگیرکردووە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەگەری ئەوە هەیە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئه‌مریكییه‌كان ده‌‌یانه‌وێت گفتوگۆ و دانوستانی زیاتر له‌گه‌ڵ لایەنی ئێرانی بكه‌ن و له‌ پاكستان و ‌گه‌ر پێشكه‌وتن له‌ دانوستانه‌كاندا به‌ده‌ست نه‌یه‌ت ئەگەری ده‌ستپێکردنەوەی جه‌نگ هەیە محەمەد باق قالیباف ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بڕوایان بە لایەنی ئەمریکی نییە، بەڵام پێشکەوتنی باش لە دانوستاندنەکان بەڵام لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان لایەنەکاندا هەیە.

هاوکات، تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل 12 بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ. ئاماژە بەوەشکراوە سەرەڕای جەنگی 40 ڕۆژەی نێوان ئەمریکا-ئێران، بەڵام ئێران 40٪ توانا درۆنییەکانی ماوە و هاوکات سوپای پاسداران سوورە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەم ڕێڕەوەهاتۆچۆکانی گەرووی هورمز.

بەگوێرەی هەندێک میدیا بەهۆی ناکۆکییەکانی ئێران-ئەمریکا لەسەر پرسی ئەتۆم و گەرووی هورمز ئەگەری ئەوە هەیە دانوستاندنەکان ڕۆژی دووشەممە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.