ئهمڕۆ دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی زێڕ و زیو بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی و ئۆنسیەک زێڕ بۆنزیکەی 5175 دۆلار بەرزبووەوە.
هاوکات نرخی ئۆنسەیەک زیو 87 دۆلاری تێپەڕاند ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری.
دوای بەرزبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی و بهرمیلێك نهوتی برێنت بە 71 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی تێكساس به 65 دۆلار و 71 سەنت مامهڵهی پێوه دەکرێت.