ڕاستەوخۆ

زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی عێراق

شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە سەدان هاووڵاتی تووشی هەناسەتوندی بوون و گەیەندراونەتە ناوەندە تەندروستییەکان، زۆرترین ڕێژەی تووشبووانیش لە پارێزگای موسەننا تۆمار کراون.

reset font size increase font size

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاند، لە دوێنێوە هەزار و 133 کەس لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەهۆی خۆڵبارین و هەناسەتوندییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمار نەکراوە.

گوتیشی، لە کۆی ئەو هەزار و 133 کەسە، 576 کەسیان لە موسەننا، 300 کەسی دیکەیان لە نەجەف و هەروەها 200 کەسیشیان لە بەغداد بوون.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، زۆربەی ئەو کەسانە پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتوە و تەندروستیان جێگیرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.