وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری بریندارانی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س برینداربوون.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشه‌كانه‌وه تائێستا زیاتر لە 15 هەزار کەس له ناو ئێران برینداربوون و 12 هه‌زار و 495 كه‌سیان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و له نه‌خۆشخانه نه‌ماون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ماوه‌ی جه‌نگدا 670 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه، له ئێستاشدا هه‌زار و 682 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران باس له‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه 87 یەکەی تەندروستی و 24 بنکەی پزیشکی و 21 بنکەی فریاکەوتن و 18 ئەمبوڵانس زیانیان بەرکەوتووە.
پێشتریش به‌رپرسانی ئێرانی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو به‌هۆی جه‌نگه‌وه زیاتر له هه‌زار و 300 كه‌س كوژراون.