لە 27ـەمین ڕۆژی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، دەنگی تەقینەوەی گەورە لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییە نێوخۆییەکان، لە شارەکانی بیرجەند، مەهاباد، کرماشان هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە و دەنگی بەهێزی تەقینەوە بیستراون.
لە کرماشان تهنها لهمڕۆدا، حهوت تەقینەوەی بەهێز شارەکەی هەژاندووە.
هاوكات له مەهاباد بنکەیەکی سەربازیی سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج.
ناوچەی تەنگ کەنیشتی کرماشان کە بنکەیەکی موشەکیی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی لێیە، بۆردومان كراوه.
لەلایەکی دیکەوە، لە پارێزگای لوڕستان هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران.
هەروەها دەنگی تەقینەوەی گەورە و فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان، لە نێوان شارەکانی سەڵماس و ورمێ بیستراوە.