بەرپرسێکی روسیا بە کەناڵی عەرەبییە حەدەسی وتووە، لە ئێستادا شەڕی روسیا و ئۆکراین لە کۆتایی نزیکبووەتەوە، واشنتۆنیش پشتیوانی کۆتاییهاتنی شەڕەکە دەکات.
ئاژانسی فرانس پرێس لەو بارەیەوە لەگەڵ ڤڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین قسەی کردووە، زیلینسکی پێی راگەیاندووە واشنتن و مۆسکۆ، دهیانەوێت ئۆکراین دەستبەرداری هەرێمی دۆنباس بێت لەبەرامبەر کۆتایی هاتنی شەڕدا.
سەرۆکی ئۆکراین وتیشی، سوپای وڵاتەکەی لە ئێستادا 300 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دۆنباس پێشڕەوی کردووە بەڵام، روسیا و ئەمریکا دەیانەوێت بە رێککەوتن ئەو ناوچانە بۆ مۆسکۆ چۆڵ بکەین، کە ئەوەش کارێکی مەحاڵە.
زیلێنسکی داواشیکرد، لە ئەگەری رێککەوتنی ئاشتیانەی نیوان وڵاتەکەی و رووسیا، هێزێکی ئەوروپی لە نزیک سنوری ئۆکراین و روسیا جێگیربکرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.